دوو کارمەند بریندارن

ئاگرەکەی پیرزین کۆنترۆڵکرا و تیمەکان رۆشتنەوە

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

لەگەڵ بەرەبەری هەڵاتنی خۆردا تەم و دوکەڵێکی زۆر بە شێوەی بازنەیی ئاسامانی لایەکی هەولێری بە تەواوی داپۆشیبوو، هۆکارەکەشی ئاگرێکی گەورە بوو لە کارگەیەکی چپس لە پییزرزینی هەولێر و زیاتر لە پێنج کاتژمێری ویست تا ئاگرەکڵپەدارەکە کۆنترۆڵبکرێت.

ئێستا ئاگرەکە بە تەواوی کۆنترۆڵکراوە و تیمەکانی بەرگری شارستانییش کە 25 تیم بەشدار بوون شوێنەکە جێدەهێڵ.

بەرگری شارستانی ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی رووخانی دیوار بەسەریاندا لەکاتی کوژاندنەوەی ئاگرەکە دوو کارمەندیان بریندار بوون و نزیکەی 2000 کارمەندیش بێکار بوون و زیانی زۆریش بەر کارگەی چپسەکە کەوتووە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

دوای زیاتر لە پێنج کاتژمێر ئاگرەکەی کارگەی جپسی مارکۆ ...

دوای زیاتر لە پێنج کاتژمێر ئاگرەکەی کارگەی جپسی مارکۆ بەردەوامە