شایەتحاڵێک بۆ 964؛

“دەنگێکی گەورە لە سەرەتای روودانی ئاگرەکەی پیرزین بیستراوە”

964+

رێباز خدر – هەولێر

شایەتحاڵێک بۆ 964ـى وت، کوڕەکەی لەو کارگەیە کاردەکات و پێی وتووە کە لە سەرەتای کەوتنەوەی ئاگرەکە دەنگێکی گەورە بیستراوە، بەڵام نازانن چی بووە، تاوەکو ئێستاش ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ نەکراوە.

عیسا مستەفا، شایەتحاڵەکەیە دەڵێت “لەسەرەتای کەوتنەوەی ئاگرەکە لە کاتژمێر نزیکەی 5:30 خولەک دەنگە رمبەیەکی گەورە هاتووە، بەڵام تاوەکو ئێستا هۆکارەکەی نەزاندراوە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئاگرەکە تاوەکو ئێستا هیچ زیانێکی گیانی نەبووە بەڵام زیانە مادییەکانی زۆرە، دەشڵێت “پلان هەبووە پێشتر ئەم کارگەیە لەو شوێنە بگوازرێتەوە، بەڵام هەر لە شوێنی خۆی ماوەتەوە”.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن

ئاماری گیانلەدەستدان لە ئاگرەکەی سویسرا بۆ 40 کەس بەرزب...

ئاماری گیانلەدەستدان لە ئاگرەکەی سویسرا بۆ 40 کەس بەرزبووەوە

بۆ ئاگرەکەی گوێر لیژنە پێکهێنراو و گومانی ساختەکردنی د...

بۆ ئاگرەکەی گوێر لیژنە پێکهێنراو و گومانی ساختەکردنی دەرمان هەیە