بەڕۆژ خۆرەتاو و شەوان و بەیانیان سارد و بەستەڵەک

ئەم دوو رۆژەش هیچ خەبەرێک لە باوبۆران نییە و کەشەکە جێگیرە

964+

شۆڕش قادری

ئەم دوو رۆژەش هیچ خەبەرێک لە باوبۆران نییە و کەشەکە جێگیرە، بەڕۆژ ساف و ساماڵ و شەوان و بەیانیان سارد و بەستەڵەک دەبێت.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ یەکشەممە 4.1.2026 ئاسمان بەگشتی ساف و ساماڵ دەبێت، بەڵام دوای نیوەڕۆ لە هەندێک شوێن هەور دروست دەبێت، پلەی گەرماش بەراورد بە دوێنێ یەک بۆ دوو پلەی دیکە بەرزدەبێتەوە.

بۆ سبەی دووشەممەش کەشەکە گۆڕانکاری ئەوتۆ بەخۆیەوە نابینێ و تاڕادەیەک هەروەک ئەمڕۆ دەمێنێتەوە، بەیانییەکەی زۆر سارد دەبێت و دنیا شەختە و بەستەڵەک دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی؛

هەولێر: 11 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 8 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 11 پلەی سیلیزی

دهۆک: 11 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 10 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 8 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 9 پلەی سیلیزی

بەفر و باران کۆتایی هات و کەشەکە ئاسایی دەبێتەوە

بەفر و باران کۆتایی هات و کەشەکە ئاسایی دەبێتەوە

شەپۆلێکی چڕی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

شەپۆلێکی چڕی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

کەشوهەوای یەکەم رۆژی چلەی زستان بەهارییە

کەشوهەوای یەکەم رۆژی چلەی زستان بەهارییە