پێشتر پەروەردە کردبووی

سبەینێ لە سێ قەزای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران پشووی فەرمی دەبێت

964+

فەرهاد حەسەن

ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بڕیاریدا لە سێ قەزای سنوورەکەی سبەینێ یەلشەممە پشووی فەرمی دەبێت، هۆکارەکەش بوونی مەترسییە لەسەر ژیان فەرمانبەران.

ئیدارەکە بڵاویکردەوە، دوای راوێژکردن لەگەڵ وەزیری ناوخۆ،  بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر و هەبوونی مەترسی لەسەر ژیانی فەرمانبەران و کارمەندانی دەزگا حکومیەکان، سبەینێ یەکشەممە 4.1.2026 لە هەر سێ قەزاکانی مێرگەسۆر، چۆمان، سیدەکان، جگە لە دەزگا خزمەتگوزاری و ئاڵوگۆڕیەکان، هەموو دەزگا حکومیەکان پشوو دەبێت.

دەشڵێت، ئەم بڕیارە بە مەبەستی پاراستنی سەلامەتی فەرمانبەران و کارمەندان دراوە.

پێشتریش، ئەحمەد حەمەدەمین، بەرپرسی راگەیاندنی پەروەردەی سۆران بە 964ـی وت، سبەینێ یەکشەممە لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران پشووی فەرمیە.