ئەوانەی پەسەند نەکراون

بەشدارانی دیاریکردنی ئاست زانیارییە هەڵەکان راست بکەنەوە

964+

ئەحمەد مستەفا

سەنتەری زمان و کلتوری زانکۆی سلێمانی دەیەوێت، ئاگاداری ئەو کەسانە بکات کە هەژماریان دروست کردووە بە مەبەستی بەشداریکردن لە تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاست Placement Test و هەتا ئێستا هەژمارەکانیان پەسەند نەکراون.

بە زووترین کات هەژمارەکانتان بکەنەوە و ئەو هەڵانەی بۆیان دیاریکراون راستیان بکەنەوە و کەموکورتیەکانیان چاک بکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە 3.1.2025، وەک لەو راگەیەندراوەدا بۆ 964 نێردراوە، لە بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری زمان و کەلتوور، زانکۆی سلێمانی کەمپی نوێ، باڵەخانەی ژمارە پێنج هاوکاری دەکرێن و ئەم ژمارە تەلەفۆنەش بۆ یارمەتیدان دانراوە؛ 07709542121.

تاقیکردنەوەی دیاری کردنی ئاستی ئینگلیزی (placement test) لە سەنتەری زمانی زانکۆ حکومیەکان بۆ ئەوەیە ئاستی زمانی ئینگلیزی خوازیار دیاری بکرێت و پاشان بە پێی ئەو ئاستەى کە بەدەستیدەهێنێت بەشداری لە خولەکانى زمانی ئینگلیزی بکات لە سەنتەری زمانی زانکۆ حکومیەکان.

تاقیکردنەوەی دیاری کردنی ئاست لەسەر کۆمپیتەر ئەنجام دەدرێت لە ناو سەنتەری زمانی زانکۆ حکومیەکان بە هاوبەشی لەگەڵ دامەزراوەی ئیمپریال بەریتانی.

لە سبەیەوە دەتوانن ناوی خۆتان بۆ تاقیکردنەوەی دیاریکر...

لە سبەیەوە دەتوانن ناوی خۆتان بۆ تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاستى زمانى ئینگلیزى بنووسن