جێگرى مادۆرۆ

“نازانین مادورۆ لەکوێیە و داوای بەڵگەی مان لە ژیان لە ئەمریکا دەکەین”

964+

وریا فەتاح

دێڵسی رۆدریگێز، جێگری سەرۆکی ڤەنزوێلا، رایگەیاند کە شوێنی مانەوەی نیکۆلاس مادورۆ و سیلیا فلۆرێسی هاوسەری نادیارە و داوای لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کرد “بەڵگەی مان لە ژیان”یان پێ بدات.

بەوتەى رۆدریگێز، دوای هێرشە ئاسمانییە “دڕندانەکەی” ئەمریکا بۆ سەر ڤەنزوێلا، پەیوەندییان بە سەرۆک و هاوسەرەکەیەوە پچڕاوە و چارەنووسیان نادیارە.

جێگرى سەرۆک وێراى جەختکردنەوە لەوەى کە شوێنى سەرۆکەکەیان نازانن، داواش دەکات کە ئەمریکا بەڵگەى مان لە ژیانى سەرۆک و هاوسەرەکەى بە ڤەنزوێلا بدات.

ئەم لێدوانە مەترسیدارەی جێگری سەرۆکی ڤەنزوێلا دوای ئەوە دێت، کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندبوو مادورۆ و هاوسەرەکەیان دەستگیرکردووە و لە وڵات بردویاننەتە دەرەوە، بەڵام حکومەتی ڤەنزوێلا تاوەکو ئێستا تەنیا وەک “بێسەروشوێنبوونی دوای بۆردومان” باس لە بابەتەکە دەکات.

مادۆرۆ و هاوسەرەكەی لە لایەن هێزی دێلتاوە دەستگیركراو...

مادۆرۆ و هاوسەرەكەی لە لایەن هێزی دێلتاوە دەستگیركراون