"پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەری خاکی ئەو وڵاتەیە"

ئێران ئیدانەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ڤەنزوێلا دەکات

964+

شۆڕش قادری

وەک یەکەم کاردانەوە بۆ هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ڤەنزوێڵا، وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئیدانەی دەکات و دەڵێت، پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەری خاکی ئەو وڵاتەیە.

هێرش كرایەسەر ڤەنزوێلا و چەند تەقینەوەیەک کاراكاسیان ...

هێرش كرایەسەر ڤەنزوێلا و چەند تەقینەوەیەک کاراكاسیان هەژاند

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، “بەتوندی ئیدانەی هێرشی سەربازیی ئەمریکا بۆ سەر ڤەنزوێلا دەکەین کە پێشێلکاری ئاشکرای سەروەری خاکی ئەو وڵاتەیە”.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو هێرشانە دەستدرێژییە بۆ سەر وڵاتێکی ئەندام لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئاشتیی ناوچەکە و هەموو جیهان رووبەڕووی مەترسی دەکاتەوە، بۆیە پێویستە بەزوویی لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکان و هەموو ئەو وڵاتانەی خەمی ئاسایش و ئارامی و یاسا نێودەوڵەتییەکانیانە، ئیدانە بکرێت.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 3.1.2026 دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە کاراکاسی پایەتختی ڤەنزوێلا بیسترا و دواتر دەرکەوت کە ئەمریکا لەڕێی چەند هەلیکۆپتەر و فڕۆکەیەکی جەنگییەوە هێرشی کردووەتە سەر ئەو وڵاتە.

جەنگەکە دەستى پێکرد؛ مادورۆ باری نائاسایی رادەگەیەنێت

جەنگەکە دەستى پێکرد؛ مادورۆ باری نائاسایی رادەگەیەنێت