پشکی شێر بەر بانە کەوتووە

بەفر کارەبای زیاتر لە 300 گوندی لە سنە کوژاندووەتەوە

شۆڕش قادری

بەفر کارەبای زیاتر لە 300 گوندی لە پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان کوژاندووەتەوە.

ئاژانسی هەواڵی ئیرنا لەزاری عەلی موقیمی جێگری بەڕێوەبەری کارەبای پارێزگای سنە بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی کڕێوە و بەفربارینی چەند رۆژی رابردوو کارەبای 326 گوند لە تەواوی پارێزگاکە پچڕاوە کە 226ـیان گوندەکانی سەربە شاری بانە و 60 گوندیش هی شاری سەقز بوون.

ئاماژە بەوەشکراوە، تا ئێستا توانیویانە کارەبای 199 گوند چاک بکەنەوە و 127ـیان هێشتا بێ کارەبان.

عەلی موقیمی راشیگەیاندووە، کارکردنی تیمەکانیان بەردەوامە و لە چەند کاتژمێری داهاتوودا کارەبای سەرجەم گوندەکان هەڵدەکەنەوە.