باڵەخانەی سەرۆکایەتی زانکۆی سەڵاحەدین - وێنە: ئەرشیفی 964
لە هەندێک شوێن ئۆنلاینە
یەکشەممە دەوامی زانکۆکان دەستپێدەکاتەوە
964+
شۆڕش قادری
رۆژی یەکشەممە دەوامی زانکۆکانی کوردستان دەستپێدەکاتەوە و لە زانکۆی سۆرانیش خوێندنی قوتابیانی قۆناغی یەکەم بۆ ئەم هەفتەیە کراوەتە ئۆنلاین.
هاوشێوەی زانکۆکانی دیکەی کوردستان، زانکۆی سەڵاحەدین لە هەولێر لە ئاگادارییەکدا بۆ قوتابییەکانی دەڵێت، “رۆژی یەکشەممە 4.1.2026 دەوامی فەرمی دەستپێدەکاتەوە”.
ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر زانکۆی سۆران رایگەیاندبوو، بەهۆی نالەباریی کەشوهەوا و لەپێناو پاراستنی سەلامەتی و تەندروستیی قوتابیان، ئەنجومەنی زانکۆی سۆران بڕیاریداوە کە خوێندنی قوتابیانی قۆناغى یەکەمی بەشە زانستییەکانی سەرجەم فاکەڵتییەکانی زانکۆی سۆران، بۆ ئەم هەفتەیە لە 3ـی کانوونی دوومی 2026 تاکو 8ـی کانوونی دووەمی 2026، بکرێتە ئۆنلاین.