ئەم هەفتەیە نەگەیشتووەتە ملیارێک دینار

بەفر داهاتی نانەوتی سلێمانی و هەڵەبجەی کەمکردەوە

964+

شۆڕش قادری

بەفر داهاتی نانەوتی سلێمانی و هەڵەبجەی بەهەردوو ئیدارەی گەرمیان و راپەڕینەوە کەمکردووەتەوە و ئەم هەفتەیە نەگەیشتووەتە یەک ملیار دینار.

بەپێی نوێترین داتا و ئاماری ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی نانەوتیی سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان لە 27.12.2025 تا ئەمڕۆ هەینی 2.1.2026، 901 ملیۆن و 277 هەزار و 250 دینارە، لەکاتێکدا هەفتەی پێشوو زیاتر لە 18  ملیار و 734 ملیۆن دینار داهاتی ئەو ناوچانە بووە.

ئەم هەفتەیە بەهۆی بارینی بەفری زۆر بەشێک لە دەروازە سنوورییەکان داخران و هەندێکیان وەک مەرزی کێلێ لە ئیدارەی راپەڕین، تائێستاش نەکراوەتەوە، ئەوەش کاریگەری لەسەر کەمکردنەوەی داهاتی مەرزەکان هەبووە.

لە داهاتی ئەم هەفتەیەی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، بڕی 901 ملیۆن و 11 هەزار و 750 دیناری بە شێوەی نەختینە و تەنیا 265 هەزار و 500 دیناریشی چەکە.

ماڵپەڕی شەفافییەت هەموو هەفتەیەک داهاتە نانەوتییەکانی هەریەکە لە پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین دەخاتەڕوو.

ئەو داهاتەی ماڵپەڕەکە ئاشکرای دەکات، لە دەروازە سنوورییەکان، فڕۆکەخانە، گومرگ، کرێی کێش و پێوەرەکان، پێبژاردن و سزای دارایی، پشکنینەکان، رسووماتی بەخشین، ژینگەی ئۆتۆمبێل، تابلۆ و داهاتی شارەوانییەکان، بەدەستهاتووە.

داهاتی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى سلێمانی‌ زیاتر له‌ 81% زیادى...

داهاتی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى سلێمانی‌ زیاتر له‌ 81% زیادى كردووه‌

داهاتی سلێمانی و هەڵەبجە لە هەفتەی رابردوو زیاترە

داهاتی سلێمانی و هەڵەبجە لە هەفتەی رابردوو زیاترە