بەیاننەمەیەکیان لەسەر دەرکردووە

سەرۆکایەتی کۆمار: 90 ملیۆن دینارەکە راست نییە

964+

ژووری هەواڵ

سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت: ئەو هەواڵە راست نییە کە گوایە سەرۆک کۆمار سوپاسی وەزیری دارایی کردووە لەبەر ئەوەی موچەی خانەنشینی مانگانەی بۆ کردووە بە 90 ملیۆن دینار.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: سەرۆک کۆمارو هیچ لایەنێکی فەرمی سەر بە سەرۆکایەتی کۆمار نە پەیوەندییان کردووەو نە چاویان بە وەزیری دارایی کەوتووەو ئەوەی بڵاوکراوەتەوە درۆیە.

ئەمە دەقەکەیەتی:

سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بە توندی ئەو بڵاوکراوەیە رەت دەکاتەوە کە لە هەندێک تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاوبووەتەوە و تێیدا هەواڵێکی ساختە خراوەتە پاڵ فەخامەتی سەرۆک کۆمار، دکتۆر عەبدوللەتیف جەمال رەشید کە سوپاسی ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی کردووە بۆ دیاریکردنی مووچەی خانەنشینیەکەی بە بڕی (90) ملیۆن دیناری عێراقی مانگانە.

سەرۆکایەتی کۆمار دڵنیایی دەداتەوە کە ئەم هەواڵە بە تەواوی درۆ و نادروستە و هیچ پەیوەندییەکی بە راستییەوە نییە و هیچ شتێک لە فەخامەتی سەرۆک کۆمارەوە یان لە هیچ دامەزراوەیەکی فەرمی سەر بە سەرۆکایەتی کۆمارەوە دەرنەچووە. هەروەها هیچ چاوپێکەوتن یان پەیوەندییەک لەگەڵ وەزارەتی دارایی روینەداوە، ئەم بڵاوکراوەیە لە چوارچێوەی هەڵمەتی فێڵکاری و شێواندنێکی مەبەستدار دایە و لایەنی ترسنۆک و گەندەڵی لە پشتەوەیە بۆ زیان گەیاندن بە فەخامەتی سەرۆک کۆمار و دامەزراوەکانی دەوڵەت و هەروەها شڵەقاندنی رای گشتی بە رێگەی بڵاوکردنەوەی زانیاری ساختە و بێ بنەما.

سەرۆکایەتی کۆمار هۆشیاری دەدات لە پەخشکردن یان بڵاوکردنەوەی هەواڵی ساخت و گومڕاکەرانەو داوا لە دەزگاکانی راگەیاندن و هاوڵاتیانی بەڕێز دەکات کە وردبن و تەنیا پشت بە راگەیەندراوە فەرمییەکان ببەستن. هەروەها سەرۆکایەتی کۆمار دەست بە مافی یاسایی خۆیەوە دەگرێت بۆ رووبەرووبوونەوەی ئەو لایەنانەی لە پشت ئەم هەواڵە ساختەیەوەو ئەم جۆرە درۆیانە بڵاو دەکەنەوە.

سەرۆکایەتی کۆمار: 90 ملیۆن دینارەکە راست نییە