سیدەکان سەلامەتە

شەختە و بەستەڵەکەکەی سۆران 160 کەسی رەوانەی نەخۆشخانە کردووە

964+

ئاکام غەفور – سۆران

لە ماوەی ئەم چوار رۆژەی بەفرباریندا شەختە و بەستەڵەک لە سۆران دروست بووە، بەهۆیەوە 160 کەس رەوانەی نەخۆشخانە کراون، بەشێکیان توشی شکان و دەرزدانی قاچ و دەستیان بوونە و پێویستی کردووە بیانگەیەننە نەخۆشخانە.

دکتۆر بەرەڤان سەباح، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ئاشتی، بە 964ـی وت، لەم چوار رۆژە 160 کەس سەردانی نەخۆشخانەکەیانی کردووە کە لەسەر بەفر و شەختە خلیسکاون و کەوتون.

وتیشی “تەنیا لەماوەی یەک رۆژدا 60 هاوڵاتی بەهۆی کەوتن و شکان سەردانیان کردوین رۆژێکی دیکەش 30 کەس هاتوون و تەنیا دوێنێش 54 کەس سەردانی  نەخۆشخانەیان کردووە، بۆ ئەمڕۆش تاوەکو ئێستا 16 کەس هاتوون”.

لایخۆشیەوە، تەحسین عوسمان، بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی سیدەکان، بۆ 964 وتی، تاوەکو ئەمڕۆ هیج کەسێک سەردانی نەکردوون کە بەهۆی بەفر و شەختە کەوتبێت یان توشی شکان بوبێت.

دکتۆر کاروان سرێشمەیی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی خەلیفانیش بە 964 ی وت،  لەو چەند رۆژەی بەفرباریندا حەوت کەس سەردانی کردوون کە لە ناو بەفردا کەوتبوون و پێنج کەسیش شکانی دەست و قاچیان هەبووە.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن

بەهۆی بەستەڵەکەوە؛ دەروازەی نێودەوڵەتی زێت سبەی دادەخ...

بەهۆی بەستەڵەکەوە؛ دەروازەی نێودەوڵەتی زێت سبەی دادەخرێت

شەختە و بەستەڵەک ئاستەنگی هاتوچۆی لە رێگاکانی سۆران در...

شەختە و بەستەڵەک ئاستەنگی هاتوچۆی لە رێگاکانی سۆران دروست کردووە