دەروازەی نێودەوڵەتی زێت تا کاتێکی نادیار داخرا - وێنە: راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەروازەی نێودەوڵەتی زێت
پشوویە
بەهۆی بەستەڵەکەوە؛ دەروازەی نێودەوڵەتی زێت سبەی دادەخرێت
وریا فەتاح
بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی نێودەوڵەتی زێت بڕیاریدا سبەی پێنجشەممە کە یەکەم رۆژى ساڵى نوێیە، دەروازەکە بە رووی هاتووچۆدا دابخات و بیکاتە پشووی فەرمی.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەروازەکە، هۆکاری داخستنەکە بۆ تێکچوونی کەشوهەوا دەگەڕێتەوە:
شەپۆلێکی بەفر و باران ناوچەکەی گرتووەتەوە.
بەستەڵەک و شەختەیەکی زۆر لە رێگاکان دروست بووە.
هاتووچۆی خەڵک و گەشتیاران لەسەر رێگاکان مەترسیدار بووە.
دەروازەی زێت وێڕای پیرۆزبایی ساڵی نوێی 2026 لە هاووڵاتییان، جەخت دەکاتەوە کە سبەی هیچ جۆرە هاتووچۆیەکی بازرگانی و گەشتیاری لە دەروازەکە ئەنجام نادرێت و تیمەکانیان لە ئامادەباشیدان.
دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت، دەكەوێتە سنووری ناحیەی شێروان مەزن، لە قەزای مێرگەسۆری سەر بە ئیدارەی سۆران، لە رۆژى 10.5.2023 کراوەتەوە بووەتە دەروازەیەکی نوێی نێودەوڵەتی لە نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا.