باران و رەشەبا عەمودێکی کارەبای خستووە

کارگەکانی گردەگۆزینە و عەلوەی کەلار بێ کارەبا بوون

شۆڕش قادری

بەهۆی کەوتنی عەمودێک، کارگەکانی گردەگۆزینە و عەلوەی کەلار بێ کارەبا بوون.

بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای گەرمیان، بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی لە چەند رۆژی رابردوودا گەرمیان و ناوچەکانی کوردستانی گرتەوە، ستونێک لە فیدەری (33) کەوتووە و بەهۆیەوە کارگەکانی گردەگۆزینە و عەلوەی کەلار بێ کارەبا بوون.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە ئێستادا تیمەکانی کارەبای گەرمیان لە هەوڵی چارەسەرکردنی ئەو کێشەیەن و دەیانەوێ لە چەند کاتژمێری داهاتوودا کارەبای نیشتمانی بۆ ئەو شوێنانە بگەڕێننەوە.