زیاتر لە 1500 نەشتەرگەری گەورەش
ئەمساڵ 89 نەشتەرگەری چاندنی گورچیلە لە نەخۆشخانەیەکی سلێمانی ئەنجام دراون
964+
فەرهاد حەسەن
تەندروستی سلێمانی ئاماری نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری بۆ ئەمساڵ بڵاوکردەوە و کۆی گشتی ئەو نەشتەرگەریانەی ئەنجامدراون بریتی بووە لە سێ هەزار و 587 .
لەماوەی ئەم ساڵەدا 89 نەشتەرگەری چاندنی گورچیلە بەسەركەوتوویی ئەنجامداوە.
بەپێی ئامارەکە، لە ماوەی ساڵی 2025 دا 44 نەشتەرگەری تایبەت و هەزار و 11 نەشتەرگەری سەروو گەورە و 535 نەشتەرگەری گەورە بووە و هەروەها هەزار و 908 نەشتەرگەری مام ناوەند و بچووك بۆ هاوڵاتیان ئەنجادراوە.
هەر لە ماوەی ئەمساڵەدا لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری چوار هەزار و 368 نەخۆش داخڵ کراون، کە 206 نەخۆشیان لە چاودێری وورد بوونە و 193 چاندنی ددانیش ئەنجام دراوە.