"لەگەڵ لێبوردنی گشتی نین"
چاکسازییەکان چوار بۆ پێنج هێندەی خۆی زیندانی تێدایە
964+
دەشتی عارف – هەولێر
لەوەتەی هەیە کێشەی چاکسازییەکان و قەرەباڵغیەکەی بوونی هەیە لە هەرێم، ئێستا پێنج بەقەدەر توانای خۆیان بەندییان تێدایە و رێبەررێبوار ناکەوێت تیایاندا.
شوان گەردی سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێری تۆڕی دادپەروەری بۆ بەندییەکان بە 964ـی وت، ئەوان سەردانی عێراقیشیان کردووە لێرە چەند کارەساتە لەوێ هەر لێبووەتەوە و 11 بەقەد توانای خۆیان بەندی لە چاکسازیەکاندایە.
وتیشی، دەبێت بینای چاکسازیەکان گەورە بکرێت و بگۆڕدرێت، ئینجا چارەسەرێک بۆ ئەو هەموو بەندکراوەی مادەی هۆشبەر بدۆزرێتەوە پاشانیش ناکرێت ماوە جارێک 300 سواڵکەر دەستگیر دەکەن و دوایی بەریان دەدەن ئەمانە ئەبنە هۆی قەرەباڵغی چاکسازییەکان.
پێداچوونەوە: توانا نەقی