مەرج و رێکارەکان ببینە
کۆمپانیای تۆیۆتا ئۆتۆمبێلە زیان پێکەوتووەکانی چەمچەماڵ چاک دەکاتەوە
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە لافاوەکەی چەمچەماڵ زیانیان پێکەوتبوو، لەلایەن کۆمپانیای تۆیۆتا بێ بەرانبەر چاکدەکرێنەوە، تاکە مەرجێکێس ئەوەیە کە مۆدێلی ئۆتۆمبێلەکان لە سەروو 2019 بێت.
هێڤین رەشاد، رێپێدراوی کۆمپانیای تۆیۆتا، قسەی بۆ 964 کردووە دەڵێت، بڕیاری ئەوەیان داوە ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە چەمچەماڵ لە لافاوەکە زیانیان پێکەوتبوو بێ بەرانبەر بۆیان چاکدەکرێتەوە و دەتوانن سەردانی کۆمپانیای تۆیۆتا بکەن لە لقی سلێمانی.
وتیشی “پێویستە خاوەن ئۆتۆمبێلەکان سەردانی قایمقامیەتی چەمچەماڵ بکەن و پشتیگیری فەرمی بێنن و ژمارەی شانسیان هەمان ژمارە بێت و ئۆتۆمبێلەکە غەسل بکەن و بیهێنن”.
به‌هۆی لافاوه‌كه‌ی رۆژی 9.12.2025 ی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ زیانی زۆری مادیی به‌ر هاوڵاتیان كه‌وت، به‌جۆرێك دوو هاوڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوون، جگه له‌وه‌ش به‌پێی خه‌مڵاندنه سه‌ره‌تاییه‌كانیش زیانه ماددیه‌كان به 14 ملیار دینار دیاریكراون.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن