ئەمساڵ لەچاو پار
%67ـى رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە لە هەولێر کەمیان کردووە
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
بەپێی نوێترین ئامار، لە سنوری پارێزگای هەولێر ئەمساڵ لەچاو پارساڵ رووداوەکانی ئاگر بە رێژەی 67% کەمیکردووە، پلانێکیش هەیە ژمارەی رووداوەکان زیاتر کەم بکەنەوە.
مقدەم شاخەوان سەعید، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر ئەو ئامارەی بۆ 964 ئاشکرا کرد و دەڵێت، بەهۆی ئەو پلانەی پەیڕەویان كردووە، رووداوی ئاگر زۆر كەمی كردووە، بەجۆرێک ساڵی پار دوو هەزار 206 رووداوی ئاگر هەبوو بەڵام ئەمساڵ بۆتە 732 رووداو.
وتیشی “لەماوەی ئەمساڵدا لێپرسینەوەی یاساییمان لەگەڵ 700 حاڵەتی رووداوەکان کردووە، مەرجی سەلامەتیشمان بۆ تەواوی شوێنەکان داناوە”.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن