بەهۆی کەشوهەواوە

سبەی و دوو سبەی لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی کەرکوک پشووە

964+

توانا نەقی

بەهۆی سەختی و ناسەقانگیری کەشوهەواوە سبەینێ و دوو سبەی لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە پارێزگای کەرکوک کرا بە پشووی فەرمی.

پارێزگای کەرکوک بڵاویکردەوە، بە بڕیاری رێبوار تەها سبەینێ سێشەممە 30ـی مانگ و دوو سبەی چوارشەممە 31.12.2025 پشووی فەرمی دەبێت لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندنن.

پشووەکە هەریەک لە باخچەکانی منداڵان و قوتابخانە سەرەتایی، ناوەندی و ئامادەییەکان لە سەرتاسەری پارێزگاکە دەگرێتەوە.

لە پارێزگاکانی عێراق بە کەرکوکیشەوە پشووی سەری ساڵ تەنیا یەک رۆژە و ئەویشی 1.1.2026ـە و بەڵام لە هەرێمی کوردستان لە پێنجشەممەی رابردووەوە پشووە تا 3.1.2026 پشووی فەرمی دەبێت.

ئەم پشووەی پارێزگاری کەرکوک رایگەیاندووە دامودەزگا و فەرمانگەکانی حکومەت ناگرێتەوە.