"ئامێری پێویستمان ناردووە بۆ پاککردنەوەی رێگاکان"

لەناوشار و دەرەوەی شاریش سەدان ئۆتۆمبێل لە کۆیە گیریان خواردووە

964+

دەریا ئەحمەد – کۆیە

دەیان هاوڵاتی نامە و ڤیدیۆیان ناردووە بۆ تۆری 964 کاتێک لە رێگاکانی ناوشار و دەرەوەی شار لە کۆیە گیریان حواردووە و داوا دەکەن تیمەکانی حکومەت بەهانایانەوە بچن.

کۆسار حەمەد بەڕێوەبەری ئاوەدانکردنەوەی کۆیە و بە 964ـی راگەیاند تیمەکانیان بۆ هەر سێ رێگای کۆیە – دووکان و کۆیە – هەولێر و کۆیە – تەقتەق بەڕێکەوتوون و ئەوەندەی خۆمان کەرەستەمان هەبێ ناردوومانە و هەندێکیشمان بەکرێ گرتووە بۆ پاککردنەوەی رێگاکانی دەرەوەی شار.

سەبارەت بە رێگای ناوشار پەیوەندیمان کرد بە محەمەد میرحاج سەرۆکی شارەوانی کۆیە بەڵام وەڵامی پەیوەندیەکەی نەدایەوە، بەڵام بەپێی وتەی ئەو هاوڵاتیەیی لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت دەڵێت، سەرۆکی شاروانی پێی وتووین هیچ ئامێرێکمان نییە بۆ پاککردنەوەی شەقامەکان.

پێداچوونەوە: توانا نەقی