بۆ خولی شەشەم

عەدنان فەیحان بوو بە جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق

964+

توانا نەقی

لە هەڵبژرادنی جێگرانی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بۆ خولی شەشەم حەدنان فەیحان بە 177 دەنگی پەرلەمانتاران بووبە جێگری یەکەمی هەیبەت حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان.

عەدنان فەیحان لەسەر کوتکەی سادقون و خۆی کاندید کردبوو بۆ ئەو پۆستە و رکابەرەکەشی موحسن مەندەلاوی بوو کە 107 دەنگی بەدەست هێنا.

عەدنان فەیحا دلێمی ئێستا وەک پارێزگاری بابل کاردەکات و پێشتریش لە خولی پێنجەمدا سەرۆکایەتی کوتلەی پەرلەمانی سادیقونی کردووە.

لە ساڵی 1973 لە پارێزگای بابل لەدایک بووە، خاوەنی بڕوانامەی دبلۆمی کارگێڕییە لە پەیمانگای ئەبوغرێب لە عێراق، لە ساڵی 1996 دەرچووە.

دلێمی پێش ئەوەی بچێتە ناو کاری پەرلەمانەوە، وەک بەرپرسی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق کاری کردووە.