هەموو رێگاکان لە دیوی ئێرانەوە داخراون
هاتوچۆی گەشتیاری لەودیوی دەروازەی حاجی ئۆمەرانیش وەستا
964+
توانا نەقی
لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بەهۆی هاتنی بەفرێکی زۆر و سەختی رێگاکان و نالەباری کەش و هەوا وا ئاگاداری ئەوە بڵاوکراوەتەوە کە لەدیوی ئێرانیشەوە رێگاکان تەواو داخراون و هاتوچۆی گەشتیاری نەماون.
دەروازەی نێودەوڵی حاجی ئۆمەران بڵاویکردەوە، لەلایەن دەروازەی (تەمەرچینی ئێران) ئاگادار کراونەتەوە کە بەهیچ شێوەیەک هاتوچۆی گەشتیاری لە دیوی ئێران نەماوە و تەواوی رێگاکان بەستراون.
ئاماژە بەوەشکراوە، داوا لە تەواوی گەشتیاران و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و عێراق و ئیران دەکەن ئەگەر زۆر ناچار نەبن بۆ هاتوچو سەردانی دەروازەکەمان نەکەن و لە باشتربوونی هاتوچۆ و رێگاکان دواتر ئاگادارتان دەکەنەوە.