كۆبوونەوەی ترەمپ و زێلێنسكی لە فلۆریدا
دەبێت ئاشتی بێتەدی
ترەمپ پلان بۆ كۆبوونەوەی سێ قۆڵی لەگەڵ پۆتین و زێلێنسكی دادەنێت
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریكا رایگەیاند، گفتوگۆکانی لەگەڵ هاوتا ئۆکراینییەکەی ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی “زۆر بەرهەمدار بووە” و “پێشکەوتنی گەورە”ی لە هەوڵەکانی کۆتاییهێنان بە شەڕی بەردەوامی نێوان مۆسکۆ و کیێڤ راگەیاند.
ترەمپ لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئەوە قسانەی كرد، دوای ئەوەی لە فلۆریدا چاوی بە زێلینسکی کەوت.
ترەمپ رایگەیاند، لەگەڵ زێلێنسکی گەیشتوونەتە چارەسەر لەسەر نزیکەی 95%ی ئەو پرسانەی کە باسیان لێوە کراوە.
ڕوونیشی کردەوە کە ئەو و زێلێنسکی بە وردی باسیان لە 20 خاڵی پلانی ئاشتی ئەمریکا لە نێوان مۆسکۆ و کیێڤ کردووە.
رۆژی 23ی ئەم مانگە کۆشکی سپی رەشنووسێکی پێداچوونەوە و نوێکراوی پلانی ئاشتی راگەیاند دوای دانوستانەکانی نێوان شاندەکانی ئەمریکا و ئۆکرانیا بۆ تاوتوێکردنی پلانی ترەمپ بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی نێوان مۆسکۆ و کیێڤ، بەبێ ئەوەی وردەکاری پلانە نوێکراوە ئاشکرا بکرێت.
ترەمپ دووپاتی کردەوە کە ئەوان “پێشکەوتنی گەورەیان بەدەستهێناوە بەرەو کۆتاییهێنان بەو شەڕەی کە پێیان وایە گەورەترین شەڕە لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە”، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە زۆر نزیک بوون لە گەیشتن بەم ئەنجامە.
هەروەها نیازی خۆی بۆ پێکهێنانی گرووپێکی کار راگەیاند، کە لە کەسایەتییە دیارەکان پێکهاتبێت، لەوانە نێردەی تایبەتی ستیڤ ویتکۆف، زاواکەی جارێد کوشنەر، وەزیری دەرەوە مارکۆ روبیۆ و وەزیری بەرگری پیت هێگسێت.
روونیشی کردەوە کە گرووپی کارەکە سەرەتا وردەکاریی پلانی ئاشتی ئەمریکا لەگەڵ لایەنی ئۆکرانیا تاوتوێ دەکەن و ئەگەر کارەکانی “بەڕاستی بە باشی” بەردەوام بن، ئەنجامەکان سەبارەت بەو خاڵانەی لە پلانەکە دەمێننەوە، لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا بگاتە ئەنجام.
ترەمپ روونیکردەوە کە لە میانی دیدارەکەیدا لەگەڵ زێلێنسکی، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیشی لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕوسیا هەبووە کە نزیکەی دوو کاتژمێر و نیوی خایاندووە، لەو ماوەیەدا چەند پرسێک بە وردی گفتوگۆیان لەسەر کراوە.
سەرۆکی ئەمریکا کراوەیی خۆی بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی دەربڕی کە پوتین و زێلینسکی لەخۆبگرێت و دەشڵێت: لە پەیوەندییەکەمدا لەگەڵ پوتین، بۆم دەرکەوت کە زۆر حەزی لەم بابەتەیە، هەروەها دەیەوێت ببینێت ئاشتی بەدەستبهێنرێت، منیش باوەڕم پێی هەیە لەوەدا.
ترەمپ هەروەها ڕایگەیاندووە، پلانێک هەیە بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک بەم زووانە لەگەڵ سەرکردەکانی ئەوروپا، چ لە واشنتۆن یان لە شوێنێکی دیکە، دووپاتیکردەوە وڵاتانی ئەوروپا ۆۆڵێکی سەرەکی دەگێڕن لە دابینکردنی گەرەنتی ئەمنی بۆ ئۆکرانیا.
لە 24ی شوباتی 2022ـەوە رووسیا هێرشی سەربازی بۆ سەر ئۆکرانیای دراوسێی دەستپێكردووە و تا ئێستاش شەڕەكە بەردەوامە.
ترەمپ
دۆناڵد ترەمپ:
"درێژکردنەوەی ئاگربەست لەگەڵ ئێران پێویست نییە"
"چین" دێتە ناو هاوکێشەکە
46 ساڵ لەمەوبەر پێشبینی هەڵگیرسانی جەنگی سێیەمی جیهانی لە تەنگەی هورمز کراوە
جێگری سەرۆکی ئەمریکا:
"ئێستا تۆپەکە لە گۆڕەپانی تاراندایە"
سەرۆک وەزیرانی بریتانیا
"پشتگیری گەمارۆدانی تەنگەی هورمز ناكەین و ناشچینە جەنگەکەوە"
قالیباف بۆ ئەمریکا: