دوو شەو و رۆژ لەناو بەفر گیریان خواردبوو
ئەو هاوڵاتیانەی لە کوێستانەکانی برادۆست بێسەروشوێن بوون دۆزرانەوە
964+
ئاکام غەفوور – سۆران
ئەو 21 کەسەی لە کوێستانەکانی برادۆست، دوو شەو و رۆژ بوو لەناو بەفر گیریانخواردبوو، دۆزرانەوە.
ئێحسان چەلەبی قایمقامی قەزای سیدەکان بە 964ـی وت، “ئەو هاوڵاتیانەی لە کوێستانەکانی برادۆست بێسەروشوێن بوون پەیوەندییان بە کەسوکاریانەوە کردووە و هەموویان سەلامەتن”.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەموویان 21 کەسن، 13 کەسیان خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانن و هەشتیان هاوڵاتی هەرێمی کوردستانن.
وتیشی شوێنەکەیان زانراوە و چاوەڕێ دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوودا رزگار بکرێن و بگەڕێندرێنەوە.
دوو شەو و رۆژ بوو ژمارەیەک هاوڵاتی هەرێم و رۆژهەڵاتی کوردستان لە کوێستانەکانی لۆلان لە دەڤەری برادۆست لەناو بەفر گیریانخواردبوو و تا ئەمڕۆ چارەنووسیان نادیاربوو.
پێداچوونەوە : شۆڕش قادری