پارێزگاری كەركوك رێبوار تەها
كێ شوێنی دەگرێتەوە؟
رێبوار تەها دەستیلەكار كێشایەوە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
پارێزگاری كەركوك رێبوار تەها كە لە هەڵبژاردنی 2025ی پەرلەمانی عێراقی توانی سەركەوتوو بێت، دەستیلەكاركێشایەوە و ناچێتە پەرلەمان، بڕیارە هەڵۆ قادر لە شوێنی ئەو كورسییەكەی پەرلەمان وەربگرێت.
رێبوار تەها لە پەیجی فەرمیی خۆی لە فەیسبوك ئەمشەو بڵاویكردەوە، بە فەرمی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەش بە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد بۆ دەستبەرداربوون لە کورسییەکەی لە ئەنجومەنی نوێنەران.
هەروەها نووسیویەتی، بڕیارە سبەینێ (هەڵۆ قادر) وەک جێگرەوەی ئەو، لە یەكەم دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سوێندی یاسایی بخوات و بە فەرمی ببێتە ئەندامی پەرلەمان.
رێبوار تەها لەسەر لیستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كەركوك سەركەوتنی بەدەستهێنا، لەو هەڵبژاردنەی لە 11.11.2025 بەڕێوەچوو.