دوو کەسەکە رەوانەی فریاکەوتنی زاخۆ کراون
لە کاتی رامالینی بەفر شۆفڵێک دەکەوێتە سەر تەقەمەنی و بریندار هەیە
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
نزیک کاتژمێر 05:00 ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 28.12.2025 شۆفڵێک بەمەبەستی رامالینی بەفر لەسەر رێگای قەزای باتیفا، گوندی سیارا ستەوڕێ، تایەی دەکەوێتە سەر تەقەمەنییەک و بەو هۆیەوە دوو کەس بریندار بوون.
شایەتحاڵێک کە بۆ گەشتی ناو بەفر سەردانی شوێنەکەی کردبوو، بە 964 وت، لەناکاو گوێبیستی دەنگێکی بەهێزبووین و دوکەڵێک بەرزبووەوە، زانیمان تەقینەوەیەک هەیە، دوو هاوڵاتی بریندار بوون و بە پیکابێک گواسترانەوە فریاکەوتنی زاخۆ.
زانیاری زیاتر دێت…