بەفربارینی بەردەوام ئاستەنگی هاتوچۆی دروستکردووە
ئۆتۆمبێلێکی زۆر لە رێگای نێوان چۆمان بۆ حاجی ئۆمەران ماونەتەوە
964+
ئاکام غەفوور – چۆمان
لە سەر رێگای نێوان چۆمان بۆ حاجی ئۆمەران ئاستەنگی هاتوچۆ دروست بووە و ئۆتۆمبێلێکی زۆر لە لۆفەکانی ئازادی ماونەتەوە.
شۆفێرێکی تەکسی کە ئیشی رۆژانەی لەو رێگایەدایە و هاوڵاتیان دەگوازێتەوە، قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، “ئەمڕۆش دەمویست بچمە حاجی ئۆمەران، لە کاتژمێر 8:30 خولەکی بەیانییەوە لێرەم، بەڵام سەرنەکەوتم و لێرە ماوینەتەوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، بارهەڵگر و سەیارەی گەورە لە حاجی ئۆمەرانەوە دێت، بەڵام رێگای سەرکەوتن بە لۆفەکانی ئازادی داخراوە و ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێل ماونەتەوە.
هەرچەندە لە بەیانی زووە تیمەکانی چاککردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی سۆران کەوتوونەتەخۆ و دەستیان بە پاککردنەوەی رێگاکان کردووە، بەڵام بەفربارینی بەردەوام ئاستەنگی هاتوچۆی لە چەند رێگایەکی ئەو دەڤەرە دروستکردووە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری