رێکخراوی cptـی ئەمریکی هۆشداری دەدات

ئێران بە درێژایی 600 کیلۆمەتر دیواربەندی هەستیار لە ناو خاکی هەرێم دروست دەکات

964+

توانا نەقی

سوپای پاسدارانی ئێران، بەدرێژای نزیکەی 600 کیلۆمەتر پەرژینی دیواربەندی هەستیار لەناو خاکی هەرێمی کوردستاندا دروستدەکات دیسکی مافی مرۆڤی ریخراوی cpt ئەمریکی وردەکاریەکەی بڵاوکردووەتەوە.

زانیارییەکان بەشێوەیەکن، لەدوای 24ـی حوزەیران 2025 و کۆتایی شەڕی 12ـە رۆژەی نێوان ئێران – ئیسرائیل، سوپای پاسدارانی ئێران دەستیکردووە بە دروستکردنی پەرژینی دیواربەندی هەستیار.

 ئامێری هەستیاری ئەمنی و ئاگادار کردنەوە بە دیوارەکەوە جێگیر کراوە

کامەران عوسمان بەرپرسی دیسکی مافی مرۆف لە رێکخراوی cptـی ئەمریکی بۆ 964 وتی، ئەو دیوارەی کە ئێران دروستی دەکات، بەرزی دیوارەکە 3 مەترە و ئامێری هەستیاری ئەمنی ئاگادارکردنەوە بە درێژایی دێوارەکە جێگیریکراون.

 پەرژینەکە قوڵایی 2 کیلۆمەتر و درێژیەکەی 600 کیلۆمەترە

دەشڵێت، ئەم پەرژینە بە قوڵایی نزیکەی دوو کیلۆمەتر و بەدرێژایی نزیکەی 600 کیلۆمەتر لە چیای کێلەشین لە سنووری قەزای سیدەکان تادەگات بە گوندی چەم چەقەڵ لە سنووری گەرمیان و لەناو خاکی هەرێمی کوردستاندا بنیاتدەندرێت، بەشێک لە کەرەستەی بیناسازی ئەو دیوارەش لە هەڵکۆڵینی شاخەکانی هەرێمی کوردستان دابیندەکرێت.

کامەران عوسمان ئاماژە بەوەدەکات. ئێستا بەشێکی دیوارەکە لەسەر سنووری سەیران بەن و لە پشتی گوندەکانی بەهێ و شیوەگوێزان تادەگات بەگوندی مەران لەسەر سنوری پێنجوێن – رۆژهەڵاتی کوردستان تەواو بووە و بەشێکی تری دیوارەکە لە سنوری قەزای پشدەر تەواو بووە و رۆژانە کارکردن تیایدا بەردەوامە.

  ئێران 150 بارەگای سەربازی لەناو خاکی هەرێمی کوردستاندا هەیە

ئەو بەرپرسەی رێکخراوی cptـی ئەمریکی ئەوە ئاشکرا دەکات، کۆماری ئیسلامی ئێران 151 بارەگای سەربازی لەناو خاکی هەرێمی کوردستاندا هەیە و بنیاتنانی ئەو دیوارە و بەستنەوەیان بە بارەگا سەربازییەکان، مەترسی بۆسەر گیانی گوندنشینان و جوتیاران و هاووڵاتیانی مەدەنی نیشتەجێی سەر سنورەکان دروست دەکات.

بە قسەی رێکخراوەکە ئەم دیواربەندە زەبەلاحە دەبێتە هۆی شەپۆلێکی تری کۆچکردن لە گوندەکانەوە بۆ ناو شارەکان و لاوازکردنی کەرتی کشتوکاڵی و ئاژەڵداری، سەرباری هەموو ئەمانەش پەیوەندی کۆمەڵایەتی نێوان کوردانی رۆژهەڵاتی کوردستان و باشوری کوردستان ناهێڵێت و دەبێتە هۆی لێکهەڵبرانی کوردانی ئەم دوو پارچەیەی کوردستان.

ئەگەر بەتەمای سەفەری ئێرانی، روو لە مەرزی کێلێ مەکە

ئەگەر بەتەمای سەفەری ئێرانی، روو لە مەرزی کێلێ مەکە

500 هەزار كەس ئاوارە بوون

500 هەزار كەس ئاوارە بوون