بەکۆمەڵێک ئاواتەوە بەڕێکران
باڵۆنەکان بەدار و درەختی پارکی هەواری شارەوە گیرساونەتەوە
964+
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
زۆربەی ئەو باڵۆنانەی شەوی رابردوو لە پارکی هەواری شار هەڵدران، لە پارکەکە نەچوونەتەدەر و بە دار و درەختەکانەوە گیرساونەتەوە.
شەوی رابردوو و لە فێستیڤاڵێکدا بەسەدان باڵۆن لە پارکی هەواری شار رەوانەی ئاسمان کران، بەشێکی زۆری ئەو باڵۆنانە دوای کوژانەوەی ئاگرەکەیان، ئەمڕۆ کەوتوونەتە ناو پارکەکە و بە لق و پۆی درەختەکانەوە بەجێماون، تا ئێستاش کۆمپانیای پاککەرەوەی پارکەکە هەڵینەگرتوونەتەوە.
ئەو باڵۆنانە بە کۆمەڵێک ئاوات و ئارەزووەوە رەوانەی ئاسمان کران، بەڵام دیارە هەر ئەوەندە بڕیانکردووە و لە پارکەکە نەچوونەتەدەر.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری