یەکێکیان گیانی لەدەستداوە و ئەوانەی دیکە بێسەروشوێنن

لە رۆژهەڵاتی کوردستان چوار کەس کەوتنەژێر رنووی بەفر

964+

شۆڕش قادری

لە گوندێکی شاری سەردەشت لە رۆژهەڵاتی کوردستان چوار کەس کەوتنەژێر رنووی بەفر، یەکێکیان گیانی لەدەستدا و ئەوانی دیکە بێسەروشوێنن.

ئاژانسی هەوڵی مێهر لەزاری حەمید مەحبوبی بەڕێوەبەری کۆمەڵەی مانگی سووری پارێزگای ورمێ بڵاویکردووەتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 27.12.2025 ئاگادارکراونەتەوە کە بەهۆی هەرەسهێنانی بەفر لە گوندی ئاڵۆتانی میراوای سەردەشت چوار کەس ژێر بەفر کەوتوون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دەستبەجێ تیمێکی فریاکەوتنی مانگی سووری نەڵاس چوونەتە شوێنەکە، تا ئێستا توانیویانە تەرمی یەکێکیان بدۆزنەوە و گەڕان بەدوای سێ کەسەکەی دیکە بەردەوامە.

گه‌شتیارێك كه‌وته‌ ژێر تونێله‌ به‌فرى پڕژێ

گه‌شتیارێك كه‌وته‌ ژێر تونێله‌ به‌فرى پڕژێ

ئەو گەشتیارەی لە چۆمان بەفر کەوت بەسەریدا گیانی لەدەست...

ئەو گەشتیارەی لە چۆمان بەفر کەوت بەسەریدا گیانی لەدەست دا