نزیکەی چوار ملیۆن کەسە

بەشەخۆراکی پزیشكان و دەرمانسازان و خاوەن كۆمپانیاكان دەبڕدرێت

964+

فەرهاد حەسەن

وەزارەتی بازرگانیی عێراق ئاشكرای دەكات، كە بەشەخۆراكی چەند توێژێک دەبڕدرێت، لەوانەش پزیشكان و دەرمانسازان و خاوەن كۆمپانیاكان دەگرێتەوە.

بڕیاری بڕینی بەشەخۆراکەکە بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەگەڕێتەوە، بۆ  ئەو فەرمانبەرانەی موچەیان لە سەروو دوو ملیۆن دینارە و نەوانەش کە خاوەن داهاتی بەرزن.

بەپێی راگەیەنراوێكی وەزارەتی بازرگانی، لە رێگەی سیستمی ئەلیکترۆنییەوە وردبینی لە لیستەکاندا کراوە و بەشەخۆراکی چوار ملیۆن کەس بڕاوە، کە پزیشک، دەرمانساز و خاوەن کۆمپانیاکان دەگرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەم هەنگاوە بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران و ئەنجوومەنی ئابوورییە بۆ ئەوەی خۆراک تەنیا بە کەسانی شایستە و خێزانە کەمدەرامەتەکان بگات.

جەختیشی كردۆتەوە، کار دەکەن بۆ باشترکردنی کوالێتی خۆراک، ئەویش لە رێگەی سوودوەرگرتن لەو پارەیەی لە بودجەی گشتی وڵات بۆ ئەو کەسانە خەرج دەکرا کە شایستە نەبوون.

بەشەئاردی حەوتەم و بەشەخۆراكی پێنجەمی ئەمساڵ دابەش دە...

بەشەئاردی حەوتەم و بەشەخۆراكی پێنجەمی ئەمساڵ دابەش دەكرێت

لەگەڵ دابەشكردنی بەشەخۆراكی چواره‌م بەشە ئاردی پێنجە...

لەگەڵ دابەشكردنی بەشەخۆراكی چواره‌م بەشە ئاردی پێنجەمیى ئه‌مساڵیش دەستی پێكرد