پارەی عێراقی
12 ملیار بووە بە 18
داهاتی سلێمانی و هەڵەبجە لە هەفتەی رابردوو زیاترە
964+
ئەحمەد مستەفا
داهاتی نانەوتی یەك هەفتەی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، لە رۆژانی 20.12.2025 بۆ 26.12.2025، زیاتر لە 18 ملیار و 734 ملیۆن دینار بووە.
ماڵپهڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە وە ئیدارەکانی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی هەفتەی رابردووی نانەوتی بڵاوكردەوە.
بەشێوەیەك لەکۆی داهات، بڕی 18 ملیار و 734 ملیۆن دینار، سەدا 84 ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و سەدا 16ی داهاتەكەش بەشێوەی چەكە.
ئەوە لە کاتێکدا داهاتی یەك هەفتەی رابردوو، لە رۆژی 13.12.2025 بۆ 19.12.2025، بڕی 15 ملیار و 58 ملیۆن و 500 هەزار و 235 دیناری عێراقی بووە.
رۆژی 15.12.2022 سایتی شەفافیەت دامەزرێندرا، ئێستا رۆژانە دەتوانرێت سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین لەسایتی شەفافییەتەوە بزانرێت.