"دوو پۆلیس برینداربوون"
بارهەڵگرێک خۆی کرد بەنێو بازگەی سەرحەی سەر رێگای کەرکوک
+964
سیروان خورشید – دوزخورماتووو
لەسەر رێگای کەرکوک بەغدا لەسنوری باشوری خورماتووو بەهۆی تەمومژەوە بارهەڵگرێک کۆنتڕۆڵی لەدەستدا خۆی کێشا بە بازگەیەکدا و بەهۆیەوە دوو پۆلیس برینداربون و زیانی مادیش بەر بازگەکە کەوتووە.
عەمید موئەیەد عەباس، بەڕێوەبەری هاتوچۆ دەرەکیەکان بە964ـی وت، ئۆتۆمبێلێکی بارھەڵگر بەھۆی تەمومژی چڕ و تیژڕەوییەوە کۆنترۆڵی لەدەستداوە و مقەستی کردووە، لەنزیک بازگەی سەرحه لەسەر رێگای کەرکوک بەغدا و خۆی کێشاوە بە بازگەکەدا.
بەھۆی رووداوەکەوە دوو پۆلیسی نێو بازگەکە کە لە ئەرکی فەرمیدا بوون بەسوکی برینداربوون و بەشێک لە چینکۆی بازگەکە بەربووە بەسەریاندا و رەوانەی نەخۆشخانە کراون و شۆفێری بارهەڵگرەکەش دەستگیرکراوە، بەڕێوەبەری هاتوچۆ دەرەکیەکان وای وت.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح