ئەمڕۆ کەشەکە ئاساییە بەڵام سبەی شەو زستان خۆی دەنوێنێت
بەفر و باران دەستپێدەکات
ئەمڕۆ کەشەکە ئاساییە بەڵام سبەی شەو زستان خۆی دەنوێنێت
964+
شۆڕش قادری
ئەمڕۆ کەشەکە ئاساییە و هیچ خەبەرێک لە باوبۆران نییە، بەڵام لە سبەی شەوەوە بەفر و بارانبارین دەستپێدەکات و کەشێکی تەواو زستانی روو لە کوردستان دەکات.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ پێنجشەممە 25.12.2025 ئاسمان بەگشتی نیمچه هەور دەبێت، پلەی گەرماش لە ناوچە شاخاوییەکان یەک بۆ دوو پلەی دیکە نزم دەبێتەوە، بەڵام لە ناوچەکانی دیکەی کوردستان هەروەک دوێنێ دەبێت.
بۆ سبەی هەینیش، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت و لەکاتەکانی شەودا نمە باران لە ناوچە سنوورییەکانی پارێزگای هەڵەبجە دەستپێدەکات لەگەڵ بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکاندا، دواتر کاریگەری دابارین ناوچەکانی سنووری پارێزگای دهۆکێش دەگرێتەوە.
بۆ کاتەکانی بەیانی رۆژی شەممە، ناسەقامگیری کەش زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە، بەجۆڕێک پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو روو لە نزمبوونەوە دەکەن، لەگەل نمە باران لە ناوچە جیاجیاکاندا، بەفرێکی کەم بۆ مامناوەند لە زۆربەی ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و نیمچە بەرزەکان دەبارێت و کاریگەری ئەو شەپۆلە بۆ رۆژانی دواتر بەردەوام دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 13 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 11 پلەی سیلیزی
دهۆک: 11 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 12 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 15 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 11 پلەی سیلیزی
سۆران: 10 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 16 پلەی سیلیزی
شەوی سەری ساڵ بەفر و بارانە