بۆ دڵنیابوونەوەیە لە تەندروستبوونی
بهدواداچوون بۆ ئاوى خواردنهوهى ئهو گهڕهكانهى چهمچهماڵ دهكرێت كه بهر لافاو كهوتبوون
فەرهاد حەسەن
تیمێك لە سلێمانییەوە سەردانی چەمچەماڵی کردووە بۆ بەدواداچوونی ئاوى خواردنهوهى ئهو گهڕهكانهى بهر لافاوهكه كهوتبوون و دەیانەوێت لە تەندروسبوونی ئاوەکە دڵنیاببنەوە.
تیمەکان، سەر بە بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانین، لە هەڵمەتێکدا بۆ دڵنیابوون لەتەندروستی هاوڵاتیان و پاکی سەرچاوەکانی دابەشکردنی ئاوی خواردنەوە، ناوچە کارەساتبارەکانی چەمچەماڵ و دەوروبەریان بەسەردەکەنەوە.
تیمەکە دەڵێن، پاش ئەو کارەسات و لافاوەی بەسەر قەزای چەمچەماڵ و دەوروبەریدا هات، سەردانی ناوچەکەیان کرد و لەگەڵ نوێنەری تەندروستی نوسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەت و بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ و بەڕێوەبەرایەتی ئاوی قەزاکە کۆبوونەوە، دواتر سەرجەم تیمەکان کە ژمارەیان 15 تیمە لەسێکتەرە جیاوازەکان، سەردانی گەڕەک و کۆڵانە کارەساتبارەکانی چەمچەماڵ و ناحیەکانی تەکیە و شۆڕشیان کردووە.
بەهۆی ئەو کارەسات و لافاوەی لە چەمچەماڵ و دەوروبەری روویدا ژمارەیەک هاوڵاتی بوونە قوربانی و زەرەر و زیانێکی زۆر بەر ماڵ و موڵکی هاوڵاتیان و فەرمانگە حکومییەکانی ناوچەکە و سەرچاوە ئاوییەکانی چەمچەماڵ کەوت و کارەساتێی مرۆیی لەناوچەکەی دروست بوو.