دوو کەسن و لە سەیدسادق فێعلەکەیان کردووە

بەناوی هێزی ئەمنییەوە هەڵیانکوتایە سەر مارکێتێک؛ دەستگیر کران

964+

شۆڕش قادری

لە سەیدسادق دوو کەس بەناوی هێزی ئەمنییەوە هەڵیانکوتاوەتە سەر مارکێتێک، پۆلیس دۆزینییەوە و دەستگیری کردن.

بەپێی راگەیەنراوێکی پۆلیسی سلێمانی، دوای ئەوەی مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەیدسادق ئاگادار کراونەتەوە کە دوو تۆمەتبار بەناوی هێزی ئەمنییەوە هەڵیانکوتاوەتە سەر مارکێتێک، بڕیاری دادوەر بۆ رووداوەکە وەرگیراوە و دەستبەجێ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.

ئاماژە بەوەشکراوە،  توانراوە دوو تۆمەتبار بەناوەکانی (س، ع، س – ب، م، أ) دەستگیربکرێن کەسەر بەهیچ دامودەزگایەکی ئەمنیی نین و دەرکەوتووە تۆمەتباران پێشینەی تاوانکاریان هەیە.

لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی (432) لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

داواکراوێک لە سەیدسادق دەستگیر كرا

داواکراوێک لە سەیدسادق دەستگیر كرا

پۆلیسی سلێمانی سێ تۆمەتباری دەستگیر کرد 

پۆلیسی سلێمانی سێ تۆمەتباری دەستگیر کرد