بازاڕەکانی هەرێم و ئۆزبەکستان بەیەکەوە دەبەسترێنەوە

هەولێر و تەشقەند واژۆ لەسەر نەخشەڕێگەیەکی نوێی بازرگانی دەکەن

964+

ژێوار خدر

لە چوارچێوەی فراوانکردنی پەیوەندییە ئابوورییە نێودەوڵەتییەکاندا، یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن لە نێوان ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر و ژووری بازرگانی و پیشەسازیی ئۆزبەکستان واژۆ کرا، ئەم رێککەوتنە ئامانجی دروستکردنی چوارچێوەیەکی یاسایی و کارگێڕییە بۆ بەهێزکردنی کەرتی تایبەت و هاندانی وەبەرهێنانی هاوبەش لە نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئۆزبەکستاندا.

ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم ئەمڕۆ چوارشەممە 24.12.2025 رایگەیاند، یاداشتنامەکە جەخت لەسەر هەماهەنگی لە چەند سێکتەرێکی ستراتیژی دەکاتەوە، لەوانە: پیشەسازیی خۆراک، تەکنەلۆژیای ئاودێری، کەرەستەی بیناسازی و کانزاکانی وەک مس و زێڕ، بەپێی دەقی لێکتێگەیشتنەکە، هەردوولا کار لەسەر رەخساندنی دەرفەتی وەبەرهێنان دەکەن لە بوارەکانی پیشەسازی ئۆتۆمبێل، ئەلیکترۆنیات و گەشتیاری، بە سوودوەرگرتن لەو ئاسانکارییە یاساییانەی کە یاسای وەبەرهێنانی هەرێم بۆ وەبەرهێنەرە بیانییەکان دابینی کردووە.

لە تەوەرێکی تری رێککەوتنەکەدا، كە ئەمڕۆ لە هەولێر واژۆ كرا، باس لە پەرەپێدانی ژێرخانی گواستنەوە و گەیاندن کراوە، بەتایبەتی هەوڵدان بۆ کردنەوەی هێڵێکی ئاسمانی راستەوخۆ لە نێوان هەولێر و تەشقەند، ئەم هەنگاوەش وەک مەرجێکی بنەڕەتی بۆ خێراکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئاسانکاری لە هاتوچۆی شاندە ئابوورییەکان و بەڕێوەبردنی پێشانگا نێودەوڵەتییە هاوبەشەکان لە ساڵانی داهاتوودا هەژمار دەکرێت.

سەرۆکی ژووری بازرگانی هەولێر: سڕبیا داوای هەنار و ئاوی ...

سەرۆکی ژووری بازرگانی هەولێر: سڕبیا داوای هەنار و ئاوی هەرێم دەکات