لە بۆکان تەقینەوە لەناو ماڵێک روویدا و سێ ئەندامی خێزانێک گیانی لەدەستدا – وێنە؛ ئیرنا
تۆقتۆقە و کەرەستەی تەقەمەنی تێدابووە
تەقینەوە لەناو ماڵێک روویدا؛ دایک و باوک و کچێکیان گیانیان لەدەست دا
964+
شۆڕش قادری
بەهۆی تەقینەوەی تۆقتۆقە و کەرەستەی تەقەمەنی لەناو ماڵێکدا لە شاری بۆکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، دایک و باوکێک و کچێکیان گیانیان لەدەست دا و کچێکی دیکەشیان بە سەختی برینداربووە.
ئاژانسی هەواڵی ئیرنا لە زاری رەسول مەعروفی بەڕێوەبەری ئاگرکوژێنەوەی بۆکان بڵاویکردووەتەوە، رووداوەکە شەوی چوارشەممە لەسەر پێنجشەممەی رابردوودا روویداوە، تەقینەوەکە بەشێوەیەک بووە کە 80٪ـی خانووەکەی رووخاندووە و دایک و باوک و دوو کچیان بە سەختی برینداربوون، دوای ئەوەی بەبرینداری رەوانەی نەخۆشخانەکانی ورمێ کراون، پاش چەند رۆژێک دایک و باوکەکە گیانیان لەدەستداوە وئەمڕۆش کچێکی تەمەن 20 ساڵیان گیانی سپاردووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، باوکەکە تەمەنی 44 ساڵ و دایکیشیان تەمەنی 40 ساڵ بووە، ئەو کچەی دیکەشیان کە تەمەنی 13 ساڵە، لە نەخۆشخانەی ورمێ لەژێر چاودێری چڕی پزیشکیدایە.
هەموو ساڵێک بە نزیکبوونەوە لە جەژنەکانی سەری ساڵ و نەورۆز، رووداوی لەو شێوەیە لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران زۆر روودەدەن.