غاز هۆکاری تەقینەوەکەی بۆکان نەبووە
964+
هێرۆ مەولودی – هەولێر
کۆمپانیای غازی پارێزگای ورمێ رەتیکردەوە تەقینەوەی ماڵەکەی بۆکان پەیوەندی بەسیستمی غاز هەبێت، یاری ئاگرین بە هۆکارەکەی دەزانێت.
لە راگەیەندراوێکدا، کۆمپانیاکە دەڵێت، دوای لێکۆڵینەوە ئەوەیان بۆ دەرکەوتووە.
رۆژی پێنجشەممە، 12ی کانونی دووەمی 2023، تەقینەوە لە ماڵێکی شاری بۆکان روویدا، تێیدا شەش ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا.
لە لایەکی دیکە، رابەر ئەحمەدی، درواسێی ئەو ماڵە لە شاری بۆکان بە 964+ وت “کوڕی ئەو خێزانە بە ناوی محەمەد کە خۆی لەگەڵ هاوسەر و دوو منداڵەکەی و دایک و باوکی گیانیان لەدەستداوە، ماوەی چەندین ساڵە کاری دروستکردنی یارییە ئاگرینەکان دەکات”.
دەوترێت، مادەیەکی زۆری یاری ئاگرین لە ماڵیاندا بووە، کە لە رۆژهەڵات بە تۆق تۆقە و دینامیت ناسراوە، دواتریش شوێنەواری یارییەکان دۆزراوەتەوە.