هاوشێوەی سلێمانی و هەڵەبجە

لە گەرمیانش ئاھەنگەکانی سەری ساڵ ئەنجام نادرێن

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

بەھۆی لافاوەکەی چەمچەماڵ و گەرمیان کە زیانی گیانی و ماددی بەدوای خۆیدا ھێنا، وەک ھاوخەمییەک، ھیچ ئاھەنگێکی فەرمی بۆ سەری ساڵ لە گەرمیان ئەنجام نادرێت.

عارف عادل، قایمقامی قەزای کەلار بە 964ى وت، “دوای راوێژ لەگەڵ سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، بڕیارمانداوە ئاھەنگی فەرمی سەری ساڵ رابگرین و ھیچ ئاھەنگێک ئەنجام نادەین”.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەمجامنەدانی ئاھەنگی فەرمی لە  قەزاکە، ھاوخەمییە بۆ خانەوادەی قوربانیانی لافاوەکەی کەلار و چەمچەماڵ.

رۆژی 9ـی ئەم مانگە و دوای هاتنی شەپۆلێکی بارانبارینی بەخوڕ لە چەمچەماڵ و کەرکوک و گەرمیان و چەند شوێنێکی دیکە، لافاو دروستبوو و جگە لە گیانلەدەستدانی پێنج کەس، بەسەدان ئۆتۆمبێل و خانووی هاوڵاتیانیش زیانیان بەرکەوت، پێشتریش هەردوو پارێزگاری سلێمانی و هەڵەبجە رایانگەیاندووە کە وەک هاوخەمییەک ئاهەنگەکانی سەری ساڵ بەڕێوەنابەن.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

لە هەڵەبجە ئاهەنگەکانی سەری ساڵ بەڕێوەناچن

لە هەڵەبجە ئاهەنگەکانی سەری ساڵ بەڕێوەناچن

لەبەر کارەساتەکەى چەمچەماڵ و گەرمیان؛ هیچ ئاهەنگێک لە ...

لەبەر کارەساتەکەى چەمچەماڵ و گەرمیان؛ هیچ ئاهەنگێک لە سلێمانى ناکرێت