نرخی یەك لیتر بەنزین بە  450 دینار وەردەگیرێت

لە کەرکوک دابەشکردنی کۆبۆنی بەنزین راگیراوە

964+
کاروان ستار-كەرکوک

ماوەی چەند مانگێکە وەرگرتنی مامەڵەی ئەو شۆفێرانەی، کە تا ئێستا  کۆبۆنی بەنزینیان نییە راگیراوە.

، بەرێوەبەرایەتیی بەرهەمە نەوتییەكانی کەرکوک دەڵێت: تا ئەوانەی پێشوو، كە كۆبۆنیان هەیە و  كۆبۆنەكەیان تەواو نەبێت كۆبۆنی نوێ بەسەر هاوڵاتیان دابەش ناكرێت.

ئێستا 190هەزار ئۆتۆمبێل لە شاری کەرکوک، کۆبۆنی بەنزینیان هەیە و بەشەبەنزین وەردەگرن .

نرخی یەك لیتر بەنزین بە  450 دینار وەردەگیرێت بۆ هەر كەسێك كۆبۆنی هەبێت، ئەگەر كەسێكیش كۆبۆنی نەبێت بەنزین بە هەزار دینار وەردەگرن.

تۆڕی 964 دەزانێت، هەر كەس فۆرمی بایەعییەكەی كەركوك بێت، دەتوانێت ببێت بە خاوەنی كۆبۆنی بەنزین

هەر كۆبۆنێك بۆ پێنج رۆژ بەكاردەهێنرێت و هەرجارێكیش دەتوانێت تەنیا 50 لیتر بەنزین وەربگرێت.
نرخی دەرهێنانی كۆبۆنی بەنزین لە كەركوك تەنیا سێ هەزار دینارە و هەموو كەسێك دەتوانێت كۆبۆن بۆ خۆی دروست بكات.