"ناسراون و ناسنامەیان دراوەتە پۆلیس"
له ههڵهبجه بهدواى ئهو سهرپێچیكارانه دهگهڕێن کە دوو مراویی كێویان كوشتووه
964+
فەرهاد حەسەن
لەسەر رووباری سیروان، هەواڵی کوشتنی چەند باڵندەیەکی کێوی گەیشتە فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە، ئەوانیش لیژنەیەکیان پێکهێنا و سەردانی شوێنەکەیان کرد کە کەوتبووە نزیک گوندی ئیمامی زامن، بینیان باڵندەکان دوو دانەن و لە جۆری “مراویی کێوی”ن.
سەرهەنگ عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری فەرمانگەکە لەگەڵ ئەندامانی لیژنەی سەرپێچییە ژینگەییەکان لە شوێنی رووداوەکە تێبینیان کردووە، کە دوو سەرپێچیکار ئەم کارەیان کردبێت، بە 964ى وت، ئەوانەی ئەم کارەیان کردبوو لە شوێنەکە نەمابوون و هەڵاتبوون، بەڵام دوای بەدواداچوونیان ناسنامەی کەسەکانیان دەستکەوتووە.
وتیشی، “ناو و ژمارە مۆبایلی هەردوو سەرپێچیکارەکەمان داوەتە پۆلیسی دارستان و ژینگەو ئەوان کاری دەستگیرکردنەکەیان ئەنجام دەدەن و رێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر”.