"ئیشەکەیان نایاسایی بووە"

ویستیان دەواجین دروست بکەن؛ دەستگیر کران

964+

شۆڕش قادری

لە گوندی مۆکەبەـی سەربە پارێزگای سلێمانی، دوو هاوڵاتی ویستان دەواجین دروست بکەن، بەتۆمەتی زیادەڕەوی دەستگیر کران، لە عەربەتیش دوو کەس لەسەر داربڕین گیران.

بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی، مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی شارباژێر دوو هاوڵاتیان لە سنوری گوندی مۆکەبە بە تۆمەتی زیادەڕەوی و دروستکردنی کێڵگەی پەلەوەر (دەواجین) بە شێوەیەکی نایاسایی، دەستگیر کردووە.

بە فەرمانی دادوەر کارکردن لەو شوێنە راگیراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ دۆسیەکە کراوەتەوە.

هەر ئەمڕۆ دوو کەس لەلایەن کارمەندانی ئاسایشی بازگەی عەربەتەوە دەستگیر کراون کە ژمارەیەک داری سروشتی بڕاوەیان بارکردبوو.

لەگەڵ ئەوەشدا دەستگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا و رادەستی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی عەربەت کراوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەو رووداوەش کراوەتەوە.

شارەوانی سلێمانی بۆ دانیشتوانی 28 گوند: مۆڵەتی دروستکرد...

شارەوانی سلێمانی بۆ دانیشتوانی 28 گوند: مۆڵەتی دروستکردنی خانوتان پێدەدەین

تیمەکانی لابردنی زیادەڕەویی لە شارەوانی سلێمانی چەند ...

تیمەکانی لابردنی زیادەڕەویی لە شارەوانی سلێمانی چەند کەپرێکیان رووخاند