بەڵام، هەر نزمە

نرخى نەوت بەرەو بەرزبوونەوە هەنگاوینا

وریا فەتاح

هەرچەندە نرخى نەوت بەرەو بەرزبوونەوە هەنگاویناوە، بەڵام نرخەکەى هێشتا بە دڵى عێراق و وڵاتانى هەناردکارى نەوت نییە، چونکە 61 دۆلارى تێنەپەڕاندووە.

ئەمڕۆدووشەممە 22.12.2025، کە سەرەتاى هەفتەیەکى بازاڕى نەوتە، لە کاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت بۆ 61 دۆلار بەرزبووەتەوە و بەڕێژەى 88% بەرز بووەتەوە.

هەروەها یەک بەرمیل نەوتی خاوی تێكساسـیش بە 57 دۆلار و 02 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و ئەویش نرخەکەی 0.88٪ بەرزبووەتەوە.

بارودۆخی سیاسی و ئاسایش لە جیهاندا وایكردووە کە داواكاری لەسەر نەوت كەمتر ببێتەوە، ئەمەش وای كرد کە هەفتەی رابردوو نرخی نەوت دابەزینی بەرچاو بەخۆیەوە ببینێت، بەڵام چەند رۆژێکە دیسان رووی لە بەرزبوونەوە کردووەتەوە.