هەولێر
کۆگایەکی دروستکردنی قەنەفە لەسەر رێگای گەزنە ئاگری گرتووە
964+
لەسەر رێگای هەولێر بۆ دهۆک و نزیک گوندی دارەبەن کۆگایەکی دروستکردنی قەنەفە ئاگری گرتووە و تیمەکانی بەرگری شارستانی هەولێر سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنین.
پەیامنێری 964 لە شوێنی رووداوەکەوە رایگەیاند، کۆگاکە هی مۆبیلیات بووە و بە تەواوی سووتاوە و بەشی پشتەوەشی لەگەڵ سووتانیدا بە تەواویی داڕووخاوە و خاپوور بووە.
کۆگاکە بەشێکی زۆری سووتاوە و زیانە مادییەکانی ملیۆنە دۆلاری تێپەڕاندووە و بەڵام زیانی گیانی نەبووە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی