لەلایەن وەزیری تەندروستی هەرێمەوە

دەرچوانی پزیشکی دەرەوەی وڵات سکاڵایان لەسەر تۆمار کرا

964+

میلاد جەلال – کەلار

دەرچوانی بەشە پزیشکیەکانی دەرەوەی وڵات، لەلایەن وەزیری تەندروستییەوە سکاڵایان لەسەر تۆمارکراوە، ئەوانیش دەڵێن، دەیانەوێت داوای مافی خۆمان نەکەین.

ئالان جەلال نوێنەری پزیشکانی گشتی دەرەوەی وڵات بە 964ـی وت، لەلایەن وەزیری تەندروستیەوە سکاڵایان لەسەر تۆمار کراوە و لەلایەن بنکەی پۆلیسی خانەقای سلێمانی و تەیراوەی هەولێر ئاگادار کراونەتەوە.

وتیشی، ئەو پزیشکانە ژمارەیان 54 کەسە، لە دەرەوەی وڵات خوێندنیان تەواوکردووە و تەنیا بە شێوەی مەدەنی داوای مافی خۆیان کردووە کە دامەزراندنیانە، داوا دەکەن لە سەندیکای پزیشکان و مافی مرۆڤ و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بە دەمیانەوە بچن و بێنە سەرخەت لەگەڵیان.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

پزیشکانی دەرچووی دانەمەزراو جارێکی تر لە هەولێر گردبو...

پزیشکانی دەرچووی دانەمەزراو جارێکی تر لە هەولێر گردبوونەوە