موچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت - وێنە؛ ئەرشیفی 964
هى مانگى 12
سبەینێ مووچەی خانەنشینیی کرێکاران لە هەولێر دابەش دەکرێت
964+
وریا فەتاح
بەڕێوەبەرایەتیی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران لە هەولێر، ئاگادارییەکی بەپەلە بۆ خانەنشینانی “ناوخۆی هەرێم” بڵاودەکاتەوە و کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی 12 ڕادەگەیەنێت.
بەپێى ئاگادارییەکە، سبەینێ یەکشەممە، 21-12-2025، دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت و تەنها بۆ کرێکارانی خانەنشینکراوی “ناوخۆی هەرێم”.
خانەنشینان دەتوانن سەردانی “بانکی فیدراڵ” بکەن بۆ وەرگرتنی شایستە داراییەکانیان.
بەڕێوەبەرایەتییەکە داوا دەکات بەهۆی نزیکبوونەوەی پشووەکانی سەری ساڵ، خانەنشینان تا کۆتایی ئەم هەفتەیە سەردانی بانک بکەن و مووچەکانیان وەربگرن، بۆ ئەوەی رێکارەکان نەکەوێتە ساڵی نوێ و دابەشکردنی مووچەکانیان دوانەکەوێت.