قازانج نەوتیستە و بۆ پاراستنی ژینگەیە

لە پشدەر رێکخراوێک نەمامگەیەک دروستدەکات ساڵانە زیاتر لە 5000 نەمام بەرهەمدەهێنێت

964+

فەرهاد حەسەن

لە پشدەر رێکخراوێک نەمامگەیەک دروستدەکات، دەڵێت ” قازانج نەوتیستە و بۆ پاراستنی ژینگەیە” ساڵانەش زیاتر لە پێنج هەزار نەمام بەرهەمدەهێنێت.

نەمامگەکە بەناوی “زاگرۆس” لەلایەن ماڵی کەلەپوری و رۆشنبیری قەڵادزێ و ناوەندی ژینگە و ئاوەدانکردنەوەی کوردستان، لە قەڵادزێ دروست دەکرێت.

عەلی دینکە، سەرپەرشتیاری ماڵی کەلەپوری و رۆشنبیری قەڵادزێ بە 964ـى وت، بەرهەمی نەمامگەکە بریتی دەبێت لە بەڕوو و چەند جۆرە نەمامێکی دیکە بەڵام بەڕووەکە زیاتر دەبێت.

وتیشی “زەوییەکی تایبەتمان بۆ نەمامگەکە دابینکردووە و دەستیشمان بە چاندنی دەنکە بەڕووەکان کردووە بۆ ئەوەی ببن بە شەتڵ”.

ئاماژە بەوەدەکات، دەیانەوێت رێگای هەزاران کیلۆمەتر لە هەنگاوی یەکەمەوە دەستپێبکەن بۆ ئەوەی لە داهاتوو نەمامگەیەکی باش و سەرکەوتوویان هەبێت، بە پێی ئەو پلانەش دایانناوە نەمامگەکە ساڵانە پێنج هەزار بۆ حەوت هەزار نەمام بەرهەمدێنێت، دەشڵێت “نەمامگەیەکی قازانج نەویستە و تەنیا لەپێناو سەوزکردن و پاراستنی ژینگەی وڵاتدا دەبێت”.

نەمامگەیەک لە خورماڵ ساڵانە 25 ھەزار نەمامی گوڵ بەرھەمد...

نەمامگەیەک لە خورماڵ ساڵانە 25 ھەزار نەمامی گوڵ بەرھەمدەھێنێت

بۆ جارێکی دیکە هاوڵاتییانی گەڕەکی ژیان دژی دروستکردنی ...

بۆ جارێکی دیکە هاوڵاتییانی گەڕەکی ژیان دژی دروستکردنی نەمامگەیەک گردبوونەوە

بۆ رازاندنەوەی ئیدارەی سۆران نەمامگەیەک لە رواندز ...

بۆ رازاندنەوەی ئیدارەی سۆران نەمامگەیەک لە رواندز کرایەوە