هاوڵاتیان داوای قەرەبوو دەکەنەوە

لە گەڕەکێکی سلێمانی رەشەبا جامێکی خستە خوارەوە و زیانی بە پێنج ئۆتۆمبێل گەیاند

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

لە گەڕەکێکی شاری سلێمانی بەهۆی رەشەباوە جامی باڵەخانەیەیاکی نەخۆشخانەی تایبەت کەوتە خوارەوە و بەهۆیەوە پێنج ئۆتۆمبێل زیانیان بەرکەوت، خەڵکەکەکش داوای قەرەبوو لەو نەخۆشخانەیە دەکەن.

رووداوەکە، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە گەڕەکی سلێمانی تازە، نزیک کەمپی کۆنی زانکۆی سلێمانی روویدووا و پەیامنێری 964 گەیشتە شوێنەکە بەڵام کارمەندانی سل=کویرتی نەخۆشخانەکە رێگریان لێکردن.

ئەوەی لەم رووداوە زاندراوە، بەهۆی کەوتنە خوارەوەی جامی باڵەخانەی نەخۆشخانەیەک، پێنج ئۆتۆمبێل و ژمارەیەک ماڵ زیانیان بەرکەوتبوو.

بەڵام لەناکاو دوو کارمەندی سکویریتی بە ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا دێن و تیمەکەی 964 کە بۆ رووماڵی ئەم رووداوە لەوێ بوون، رێگرییان لێکردن، نەخۆشخانەکەش ئامادەنەبوو هیچ قسەیەک بکەن و داوایان کردووە کاری لەسەر نەکرێ.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن

بەهۆی رەشەباوە دیواری پرۆژەیەک بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا کەو...

بەهۆی رەشەباوە دیواری پرۆژەیەک بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا کەوت و زیانی مادی زۆری هەیە

بارهەڵگرێک بەهۆی رەشەباوە وەرگەڕا

بارهەڵگرێک بەهۆی رەشەباوە وەرگەڕا