100 دۆلار 13 ملیۆنی تێپەڕاند

تمەنی ئێرانی دابەزینی مێژوویی تۆمار کرد

964+

شۆڕش قادری

تمەنی ئێرانی دابەزینی مێژوویی تۆمار کرد و هەر 100 دۆلارییەک 13 ملیۆنی تمەنی تێپەڕاند.

کەیفی خۆشناو وتەبێژی بازاڕی دراوی هەولێر بە 964ـی وت، ئەمڕۆ پێنجشەممە 18.12.2025 هەر دۆلارێکی ئەمریکی بە 133 هەزار تمەن مامەڵەی پێوە دەکرێت بەحەواڵە، واتە 100 دۆلار 13 ملیۆن و 300 هەزار تمەن دەکات، بە نەختیش نزیکەی 12 ملیۆن و 800 هەزار تمەنە.

ئەوەش یەکەمجارە لە مێژووی ئێراندا بەهای تەمەن بەو شێوەیە دابەزێ و بەقسەی کەیفی خۆشناو، هۆکارەکەشی بۆ خراپی باری دارایی ئێران و هەڕەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئەو وڵاتە دەگەڕێتەوە.

بەرامبەر دیناری عێراقیش، 100 دۆلار لە دەورووبەری 141 هەزار و 700 دینار کڕین و فرۆشتنی پێوە دەکرێت.

بەپێی زانیارییەکانی 964، لە بازاڕەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانیش، چەند رۆژێکە 100 دۆلار بە زیاتر لە 13 ملیۆن تمەن مامەڵەی پێوە دەکرێت.

تمەنی ئێرانی زیاتر دابەزی و لیرەی سوریاش بەرزبووەوە

تمەنی ئێرانی زیاتر دابەزی و لیرەی سوریاش بەرزبووەوە

تمەنی ئێرانی داڕما و نزمترین ئاستی لە مێژوودا تۆمارکرد

تمەنی ئێرانی داڕما و نزمترین ئاستی لە مێژوودا تۆمارکرد